#بزووتنەوەی گۆڕان#، لەسەر داوای #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کۆنفرانسی نیشتمانی دواخستووە، کە بڕیاربوو بەم نزیکانە ئەنجامبدرێت.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم هەفتەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری دەست لەکارکێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، داوای دواخستنی کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕانی کردووە.
داواکارییەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە گفتوگۆیەکی نێوان ناوبراو چیا نەوشیروان مستەفا هەبووە، کە بەم دوایانە کۆبوونەوەیان کردووە و لەسەر چەند بابەتێک ڕێکەوتوون.
بافڵ تاڵەبانی خواستی هەیە، چیا نەوشیروان مستەفا ببێتە ڕێکخەری گۆڕان و بۆ ئەوەش داوای لە عومەر سەید عەلی و بەرپرسانی تری گۆڕان کردووە، هاوکاری ناوبراو بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 565
Donnez votre avis sur ce produit!