#لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەیەوێت لە ڕێگەی بڕیارێکی دادگاوە بتوانێت پێگەکەی لە یەکێتی نیشتمانی بەدەست بهێنێتەوە. بەمەش چەند دۆسیەیەکی لە دژی یەکێتی و #بافڵ تاڵەبانی# جوڵاندووە، لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق و دادگایەکی ئێراقی.
لاهور شێخ جەنگی، دەیەوێت لە #بەغدا#وە بڕیارەکانی دوور خستنەوەی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی و دەرکردنی سێ ئەندامی سەرکردایەتی نزیک لە ئەو و بڕیارەکانی دیداری یەکێتی هەڵبوەشێنێتەوە.
لە دوای ڕووداوەکانی #08-07-2021#، لاهور شێخ جەنگی، لە دادگای کەرخی شاری بەغدا، سکاڵای لە دژی بافڵ تاڵەبانی تۆمار کرد، بەڵام دادگای کەرخ لە بەغدا دۆسیەکەی ڕەوانەی شاری #سلێمانی# کردەوە.
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت بە فەڕمی مافی ئەوەی بۆ بگەڕێتەوە بەناوی یەکێتیەوە چالاکی سیاسی ئەنجام بدات و دادگا سەرجەم بڕیارەکانی دوای 8ی تەمووز هەڵبوەشێنێتەوە کە دژی ئەو دراون.
سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تۆمارکردووە. بەو پێیەی ئەو ڕێکارانەی دژی گیراونەتەبەر، پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبەن و تەنیا کۆنگرەی ئەو حیزبە دەتوانێت بڕیاری لەو جۆرە دەربکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 837
Donnez votre avis sur ce produit!