دواخستنی کۆنفرانسی نیشتمانی #بزووتنەوەی گۆڕان#، بۆ شکستهێنان بووە بە هەوڵێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ ئەوەی زیاتر ئەو بزووتنەوەیە بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو حیزبە.
پارتی دیموکرات لەگەڵ ئەوە بووە، #مستەفا سەید قادر# جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی گۆڕان ببێتە ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە.
لەسەر ئەو خواستە کار کراوە بۆ ئەوەی لەم مانگەدا کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بەڕێوەبچێت و لەو ڕێگەیەشەوە پشتگیری مستەفای سەید قادر بکرێت، تا پۆستی ڕێکخەر وەربگرێت.
بەهۆی نزیکی لێیانەوە، پارتی پشتگیری مستەفای سەید قادری کردووە و بەنیاز بووە لەو ڕێگەیەوە دەست بەسەر بزووتنەوەی گۆڕان و بڕیارەکانی ئەو بزووتنەوەیە بگرێت.
دوای ئەوەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەم هەنگاوە دەزانێت، داوای لە کوڕانی نەوشیروان مستەفا و عومەر سەید عەلی و بەشێکی تر لە بەرپرسانی گۆڕان کردووە، کۆنفرانس بۆ کاتێکی تر دوابخەن.
هەر ئەوەش وایکردووە، مستەفای سەید قادر لە بەرپرسانی بزووتنەوەکەی ناڕازی بێت و بایکۆتی کۆبوونەوەکانی بکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 763
Donnez votre avis sur ce produit!