لە ماوەی ڕابردوو چەند گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەک لەنێوان کوڕانی #جەلال تاڵەبانی#، #بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی# و کوڕانی نەوشیروان مستەفا چیا و نما ئەنجامدراوە.
کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بە مەبەستی خاوەندارییەتی گۆڕان و داهاتووی سیاسی بزووتنەوەکە بووە، کە کوڕانی تاڵەبانی جەختیانکردووەتەوە، ئەوان مافی خاوەنداری گۆڕان لە ڕووی دارایی و سیاسیشەوە بە مافی کوڕانی نەوشیروان مستەفا دەبینن.
کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جەختیانکردووەتەوە، کە ئەوان بە تەواوی پشتگیری چیا نەوشیروان مستەفا دەکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا پۆستی ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# وەربگرێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەو کار بۆ ئەوە دەکات، پشتگیری زۆرینەی سەرکردایەتی گۆڕان بۆ چیا نەوشیروان مستەفا کۆبکاتەوە، تا لە کۆنفرانسی داهاتووی گۆڕان پۆستی ڕێکخەر وەربگرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 454
Donnez votre avis sur ce produit!