دەقی پیرۆزباییەکەی جوتیار نوری:
بەرێزان سەرنووسەر و میدیاکارانی PUKMEDIA، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا بەناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لە مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین، لەماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا توانیوتانە لە نێوکاروانی میدیای ئەلەکترۆنیدا بەگەیاندنی هەواڵی ڕاست و بابەتی سەنگین و تەواو وابەستە بە پرەنسیپە ڕۆژنامەوانییەکانەوە وەک سەکۆیەکی پیشەییانەی پابەند بەئیتکی ڕۆژنامەگەریی بناسرێنەوە، ئەم هەوڵە سەرکەوتوانەیشتان جێگەی دەست خۆشی و مایەی شانازیی ئێمەو سەرجەم خوێنەران و بینەرانتان بووە .
هەر لەم بۆنەیەدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین لەو هەنگاوانەی لەنوێگەری لایەنە جیاجیاکانی وێب سایتەکەدا گرتونانەتەبەر و لە پۆلێن و ڕیزبەندی ماڵپەر و سایتەکانی هەواڵدا لە پێشەنگیدا بتانبینین.
جوتیار نوری
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 436
Donnez votre avis sur ce produit!