#پارتی دیموکراتی کوردستان# نایەوێت لەم کابینەیەدا پۆستی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان پڕبکاتەوە، کە ئێستا #02-01-2023# بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی باسی پڕکردنەوە و گۆڕینی چەند پۆستێکی وەزاری لە کابینەی نۆیەم کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یەکێتی داوایان لە شاندەکەی پارتی کردووە، کە بابەتی پڕکردنەوە و گۆڕانکاری لە پۆستە وەزارییەکان بکەن بە یەک پاکێج و لە کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەمان یەکلابکەنەوە، بە پۆستی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکانیشەوە، کە پشکی پارتییە و زیاتر لە ساڵێکە بە وەکالەت لەلایەن وەزیری کارەباوە بەڕێوەدەبرێت.
شاندی پارتی لە وەڵامی داواکارییەکەی یەکێتی باسیان لەوە کردووە، کە ئەوان بەرنامەیان نییە لەم کابینەیە، پۆستی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان پرٍبکەنەوە و پێیان باشە هەر لەلایەن وەزیری کارەبا بە وەکالەت بەڕێوەببرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 498
Donnez votre avis sur ce produit!