#پارتی دیموکراتی کوردستان#، نیگەرانە لە دەستوەردانەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەتایبەتی لە کاروباری حکومەت.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە #28-01-2023#ی ڕابردووی نێوان هەردوولا، شاندی پارتی نیگەرانی خۆیان لە دەستوەردانەکانی یەکێتی لە کاروباری حکومەت دەربڕیوە.
بەرپرسانی پارتی باسیان لەوە کردووە، کە دەستوەردانەکانی یەکێتی، بەتایبەت دەستوەردان لە کاروبارە ئەمنییەکان، کێشەی بۆ کاروباری حکومەت لە سنووری #سلێمانی# درووست کردووە..
لە کۆبوونەوەکە شاندی یەکێتی داوایان لە #قوباد تاڵەبانی# سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەت کردووە، کە ڕێگری بکات لە دەستوەردانی حیزبەکەی لە کاروبارەکانی حکومەت و خۆی سەرپەرشتی ئەو دۆسییانە بکات، کە کاروباری حکومەتن لە سنووری سلێمانی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 598
Donnez votre avis sur ce produit!