$مەسرور بارزانی ڕەتیدەکاتەوە$
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەیەوێت دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتیش ئەوەی ڕەتکردووەتەوە.
لە میانی گفتوگۆکانی ڕابردوودا و لە دواین کۆبوونەوەی شاندی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی، داواکارییەکی بافڵ تاڵەبانی لە بارەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت خراوەتەڕوو.
داواکارییەکە ئەوە بووە، کە دەبێت پارتی ڕازی بێت بە زیادکردنی دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کە ئەو پۆستە پشکی یەکێتییە لە کابینەی نۆیەم.
ئەو داواکارییە لەلایەن سەرۆکی حکومەت ڕەتکراوەتەوە و مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە، ئامادە نییە هیچ دەسەڵاتێک بۆ جێگرەکەی زیاد بکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 454
Donnez votre avis sur ce produit!