بابەت: وتار
نووسین: #سالار ئیسماعیل مەحمود#
$بەرەو ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ قوربانیانی #ئەنفال# درووستکردنی دیواربەندی ئەنفالکراوان$
لە چەند گوندێک کە بەر شاڵاوەکانی ئەنفال کەوتوون. دیواربەندیان بۆ ناوو ژمارەی ئەنفالکراوەکانیان درووست کردووە. ئەم کارە سەرەتایەکی درەنگ بەڵام زۆر باشە. شایانی ھاندان و ستایش کردنە.
بانگەواز دەکەم بۆ ھەموو خەڵکێکی خێرخوازو خاوەن ھەڵوێست ھاوکاری ئەو گوندانە بکەن کە کەسوکاریان ئەنفاکراون، لەدەروازەی گوندەکانیان دیوارو سەکۆ بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئەنفال درووستبکەن.
ئەنفال ھەزاران گوندی گرتەوەو لە زۆربەی گوندەکان قوربانی ئەنفال ھەن.. ھەرچەندە ھێشتا ئێسک و پروسکی قوربانیان لە سەحراکانی جنوبی ئێراقن، بەڵام ئەم ھەوڵە نوێیە با ببێتە ھەڵمەتێکی نیشتمانی لەچوارچێوەی پڕۆسەی لەیاد نەکردنی تاوانی ئەنفال و ئاسوودە کردنی ڕۆحی قوربانیانی ئەنفال.
ڕێکەوت: #06-05-2022#
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 495
Donnez votre avis sur ce produit!