یەکێتی جارێکی تر دانانی قائیمقامی عەرەب بۆ #داقووق# ڕەتدەکاتەوە و هۆشداریش دەدات ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت هەڵوێستی تووندی دەبێت.
سەبارەت بەپیلانێکی پارێزگاری سەپێنراوی #کەرکووک# بۆ دانانی کەسێک لەپێکهاتەی عەرەب بۆ پۆستی قایمقامی شارۆچکەی داقووق کەپشکی کوردە، مەڵبەندی 18ی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی کەرکووکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری تووند دەدات و ڕایگەیاندووە: پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک لە دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقەوە ڕۆڵێکی خراپی بینبووە. مەڵبەندی 18ی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی کەرکووکی یەکێتیی سووربوونی خۆی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو پیلانە دووپاتدەکاتەوە و تەئکیدیش دەکاتەوە کە: هەموو ڕێکارە یاسای و مافی خۆپیشاندان ئەگرنەبەر دژی ئەو بڕیارە و داواش لە سەرۆکی حکومەتی ئێراق دەکەن، لەڕوانگەی پەرپرسیارەتی و هەستکردن بە مەترسی کاریگەریی ئەم بڕیارە، دەستەبەجێ ئەو بڕیارە ڕەتبکاتەوە، بەپێچەوانەشەوە تێکچونی بارودۆخی ئیداری کەرکووک ئەخرێتە ئەستۆی سەرۆکی حکومەتی ئێراق و پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووک. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 738
Donnez votre avis sur ce produit!