بە کەریان وت: ئاو بێنە، ئەچوو دەرپێی دائەکەند.
کەر: گیاندارێکی چوارپێیە لە مێژوویەکی کۆنەوە لە کوردەواردا وەک باربەرە بەکارهێنراوە، پەندەکە بە کەسێکی نەزانی بێ نەزاکەت دەوترێت کە ئەو ڕەفتار و کردارە ئەنجامنادات کە پێی دەوترێت، بەڵکوو ئەو کارە ئەنجامدەدات کە خۆی پێی باشە، واتە: بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکی پێبوترێ بەڵام ئەو بچێ شتێکی تر بکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 835