تیپى تۆپى پێى #یانەى وەرزشی بازیان# بەشدار لە یارییەکانى خولى یانە پلە یەکەکانى کوردستان، ئەم وەرزە بە سەرپەرشتى دارا محەمەدی ڕاهێنەرى کوردی شارى #کەرکووک# دەیەوێت ببێتە یەکێک لە تیپە بەهێزەکانى خولەکە بۆ ئەوەى بتوانێ هەنگاوبەهەنگاو خۆى لە ڕیزبەندی یەکەمى یانەکانى خولەکە ببینێتەوە، یانەکە لەسەر دەستى ئەو ڕاهێنەرە بە کۆکردنەوەى 16خاڵ لە دە یارى بە پلەى چوارەم دێت، یارى بۆ یارى دەیەوێت ژمارەى خاڵەکانى لەگەڵ تیپەکانى پێشەنگ هاوتا بکات، لەم بارەشەوە دارا محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجی ئێمە بۆ ئەم قۆناغە کێبڕکێ بکەین بۆ سەرکەوتن بۆ خولى نایابى یانەکانى کوردستان، جگە لەوەش ئێمە گۆڕانکاریمان لە تیپەکە کردووە شەش یاریزانمان لە یانەکە دەستبەرداریان بووین و لە بڕى ئەوانیش پێنج یاریزانى تازەمان هێناوە، ئامادەکارى پێویستمان کردووە بۆ ئەم قۆناغە، چونکە یارییەکانى هەمووى گرنگە و دەبێت بە هەستیارییەوە هەنگاو بنێ بۆ ئەوەى هیچ خاڵێک لە دەست نەدەى، هەموو هەوڵێکى خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەى بتوانین ئاست و ئەنجامى شایستە دەستەبەر بکەین و پلیتێکى خولی نایابى کوردستان بەدەست بهێنین.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 609
Donnez votre avis sur ce produit!