#زیاد جەبار# سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بارودۆخی دارایی هەرێم لە ئاستێکی زۆرباشدایە، لەبەرئەوەی ئێمە چوار سەرچاوەی داهاتمان هەیە و یەکێک لەوانەش داهاتی فرۆشتنی نەوتە و گرنگترین و گەورەترین سەرچاوەی داهاتەکانە، لە ئێستاشدا #12-02-2023# فرۆشی نەوت لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی کوردستان باس لە 400 ملیارەکەى #بەغدا# دەکات و دڵنیا دەکاتەوە، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم بکرایە بەدڵنیاییەوە دۆخەکە باشتردەبوو، بەڵام ئێستاش کە ڕەوانەش نەکراوە کێشە بۆ دابەشکردنى مووچە درووست نابێت، چونکە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ئاستێکی زۆرباشدایە و دەتوانرێت هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەی پێ دابەشبکرێت.
زیاد جەبار ئاماژە بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەکات کە ماوەى شەش ساڵە ڕاگیراوە، لەو ڕوەشەوە وتى: ئێستا 12-02-2023 لە پەڕڵەمانی کوردستان بەدوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەراندا دەچین، ئەگەرچى لە وەزارەتەکانى پێشمەرگە و ناوخۆ و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم پلەبەرزکردنەوەى کارى پێدەکرێت، بەڵام دەمانەوێت فەرمانبەرانى شارستانى کە پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، ئەو مافەیان بۆ بگەڕێتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 698
Donnez votre avis sur ce produit!