ئەو شاندێکی ئێران، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و پێشنیازی ڕێککەوتنێکی نوێیان بۆ بەرپرسانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە، ئەوەش وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان.
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە #سلێمانی# لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و لە #هەولێر#یش لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆبوونەوەیان کردووە.
شاندە ئێرانییەکە بۆ چەند پرسێک هاتوون، گرنگترینیان کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، دۆسییەی وزە و هەناردەی گازی سرووشتی، لەگەڵ بابەتی بوونی بارەگای حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
شاندە ئێرانییەکە بۆ بابەتی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، جەختیانکردووەتەوە، کە ئەوان لەگەڵ بەردەوامی کێشەکان نین و دەیانەوێت چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەش پێشنیازیان کردووە، وەک ڕێککەوتنی ستراتیژی پێشووی نێوانیان، کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە، ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن.
شاندە ئێرانییەکە جەختیان لەوەش کردووەتەوە، کە بۆ چارەسەری کێشەکانی پارتی و یەکێتی چی پێویست بێت دەیکەن، تەنانەت ئامادەن بۆ نێوەنگیری، بەشداری کۆبوونەوەکانیان بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 541
Donnez votre avis sur ce produit!