هەرچەندە خانەکانی جەستەی مرۆڤ پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش کاربکەن ئەمەش زانیارییەکی ناسراو و سەلمێنراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی دەڵێت زیادەڕەوییکردن لە ئاوخواردنەوە دەبێتە هۆی ژەهراوییکردنی جەستەی مرۆڤ یان تێکچوونی ئەرکەکانی مێشک و مەترسیی گەورە لەسەر ژیانی درووستدەکات.
بەگوێرەی پێگەی (Diet & Weight Management) لێکۆڵینەوەکەدەڵێت: کاتێک بڕێکی زۆر ئاو لە خانەکاندا کۆدەبێتەوە لەناویاندا خانەکانی مێشک، ئەمە دەبێتە هۆی ئاوسانیان، کاتێکیش خانەکانی مێشک دەئاوسێن ئەوە گوشارێک درووستدەکات کە نیشانەی تری وەک سەرلەگێژەوەهاتن و خەواڵوویی و سەرئێشەی لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەش هاتووە: کاتێک ئەو فشارە زیاتر دەبێت، حاڵەتەکانی وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ دوروستدەبێت، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم، کە توخمێکی گرنگە کە یارمەتیی پاراستنی هاوسەنگی شلە دەدات لە ناوەوە و دەرەوەی خانەکان.
کاتێکیش بەهۆی زۆری بڕی ئاوەوە ئاستی سۆدیۆم کەمدەبێتەوە، شلە دەچێتە ناو خانەکان و ئەستوور دەبێت، لەوکاتەشدا مەترسیی تووشبوون بە فێگرتن یان لەهۆشچوون و تەنانەت مردنیشی دەبێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 650
Donnez votre avis sur ce produit!