هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی #بزووتنەوەی گۆڕان# وەڵامی نامەکەی کوڕەکانی #نەوشیروان مستەفا# چیا و نمایان داوەتەوە.
لە دوای ئەوەی نامەکەی چیا و نما، لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازی هەردوو جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان تاوتوێکراوە، بە پەیامێک وەڵامی نامەکەیان داوەتەوە.
هەردوو جڤاتەکەی گۆڕان ڕازی بوون بە ناوەرۆک و داواکارییەکانی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و پشتگیری خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکەیان ڕاگەیاندووە.
بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی نوێنەری جڤاتەکانی گۆڕان لەگەڵ کوڕانی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دیاری بکەن و دەست بە هەنگاوەکان بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 840
Donnez votre avis sur ce produit!