ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە #21-02-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز خوسره و جاف بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو کیسرا جافی برایان، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە خۆیان و کەسوکاریان ببەخشێت.
لای خۆیەوە بەڕێز خوسرەو جاف، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پەیوەندی و هاوبەشی لە پرسەکەیاندا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 914
Donnez votre avis sur ce produit!