ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکیی دەڵێت: ماسیی سەلامەت لە ماوەی دووگیانیدا ئەو ماسییەیە کە باش لێنرابێت و بڕێکی کەم لە جیوەی تێدابێت، ئەمەش واتای دورکەوتنەوەیە لە خواردنی هەموو جۆرەکانی ماسییەکى کاڵ، وەک ماسی سووشی و گوێچکەماسیی.
پسپۆڕانی سەر بە دامەرزاوە ئەمریکییەکە ڕێنمایی دەدەنە ئافرەتانی دووگیان بەوەی لە ماوەی دووگیانییەکەیاندا هەفتانە دووجار ماسیی بخۆن، بەوپێیەی هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی جیوە لە جەستەدا کە زیادبوونی ڕێژەکەی کاریگەریی نەرێنی لە ماوەی دووگیانیدا هەیە.
بە گشتیی مادەی جیوە لەو ماسییە گەورانەدا هەیە کە لەسەرخواردنی ماسییە بچووکەکان دەژیین.
ئەوەش هاتووە، ماسیی سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و چەورییە تەندرووستەکانە، بەتایبەت ئۆمیگا 3 و کانزا و گرووپی ڤیتامینەکانی B.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی باسی لەوەشکردووە، پێویستە خانمانی دووگیان ئەو ماسییانە بخۆن کە بڕێکی کەم جیوەیان تێدایە، وەک ماسیی سەردین و سەلەموون و تونەی بچووکی لە قوتوونراوو ماسی تیلاپیا و گوادۆس. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 437
Donnez votre avis sur ce produit!