بەپێی ئەو پێشنیازەی جڤاتەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# ئاڕاستەی کوڕەکانی #نەوشیروان مستەفا#یان کردووە، چارەسەرکردنی کێشەکانی بزووتنەوەکە دەدرێتە دەست لیژنەیەک.
کە هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی گۆڕان، لە وەڵامی نامەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەکە چیا و نما، پێشنیازیان کردووە، چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان بدرێتە دەست لیژنەیەک.
لیژنەکە لە هەرسێ بەرەی سەرکردە ناڕازییەکان و بەرەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا و بەرەی سەرکردەکانی گۆڕان پێکبهێنرێت.
بە قسەی سەرچاوەکە، ناوەرۆکی پێشنیازەکە وایە ئەندامانی لیژنەکە لە شەش بۆ نۆ کەس بن، کە کار بۆ چارەسەری کێشەکان و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 641
Donnez votre avis sur ce produit!