=KTML_Bold=بەرهەم ساڵح، کار بۆ دووبارە چوونەوە بۆ کۆشکى سەلام دەکات=KTML_End=
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح# بە بەرپرسانى باڵاى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا #24-02-2023# هیچ بەرنامەیەکى نییە پۆستێکى باڵا لە ناو حزبەکەى وەربگرێت.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى پێشووى ئێراق و ئەندامى ئێستاى سەرکردایەتى یەکێتیى پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژوەندییەکانى یەکێتیى لە شوێنى #کۆسرەت ڕەسوڵ# وەردەگرێت، وەرگرتنى ئەو پۆستە یا هەر پۆستێکى دیکەی باڵا، لە ئێستادا لەنێو #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# ڕەتکردۆتەوە و بە بەرپرسانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکى لەو شێوەیەى نییە.
وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندییەکانى یەکێتیى لە ئێستادا بۆ ناوبراو ژمارەیەک ئاستەنگى لە پێشە یەکێک لە ئاستەنگەکان ئەوەیە دانانى هەرکەسێک لەو پۆستە دەبێت کۆنگرە بڕیارى لەسەر بدات و لە هەمانکاتیشدا بەشێک لە ئەندامانى ئەنجوومەنەکە لەنێوشیان #مەلا بەختیار#، نەیارێکى سەرسەختى بەرهەم ساڵح ئەستەمە ڕێگە بدات ناوبراو بچێتە ئەو شوێنە.
کارکردن و جموجۆلەکانى ئێستاى بەرهەم ساڵح بەو ئاڕاستەیە کە لە خولى داهاتووى سەرۆکایەتى کۆمار دووبارە ببێتەوە سەرۆککۆمار و لە ئێستاشەوە ئامادەکارى دەکات بۆ لادانى ئاستەنگەکان و ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکانى هەرێم و ئێراق و وڵاتانى دراوسێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 514
Donnez votre avis sur ce produit!