لەگەڵ ئەوەی مۆز یەکێکە لەو میوانەی چەندین ڕەگەزی خۆراکیی سوودبەخشی بۆ تەندرووستیی مرڤ تێدایە، بەڵام بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی وێڵ ئاند گوود پسپۆڕان هۆشدارییان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خواردنی مۆز لەخورێنی داوە لەسەر سکی خاڵی.
بەگوێرەی قسەی دکتۆرە جینیفەر ماینگ پسپۆڕی بواری خۆراکیی لە نیویۆرک، لەکاتی بەیانیاندا ڕێژەی شەکری جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەکی سرووشتیی بەرزدەبێتەوە ئەگەربێت و تووشبووی نەخۆشیی شەکرە نەبێت، جەستەش بڕێکی زۆر لە ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنێت بۆئەوەی هاوسەنگی شەکر لەناو خوێندا ڕابگرێت، بۆیە خواردنی مۆز لە بەیانیاندا بیرۆکەیەکی باش نییە.
بە وتەی ئەو، ڕیشاڵ و پڕۆتین و چەورییەکان دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی مژینی شەکر لە جەستەدا، ئەمەش وادەکات بەرزبوونەوەی زۆر و کەمبوونەوەی لەناکاوی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا درووست نەبێت.
بۆیە کاتێک جەستە بڕێکی زۆر لە ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنێت لەدوای خواردنی ژەمێکی دەوڵەمەند بەکاربۆهیدرایتی سادە و گەورەی وەک مۆز، ئەوە وادەکات ڕێژەی شەکری ناو خوێن زۆر کەمبێتەوە، کە ڕەنگە سەربکێشێت بۆ درووستبوونی حەزێکی زۆر بۆ خواردنی شیرینی، ئەویش بۆئەوەی جەستە ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ئاستە سرووشتییەی پێویستە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 532
Donnez votre avis sur ce produit!