1- چوونە دەرەوە بۆ خوانێک یان پیاسەیەک و بەستنی ژووان، ئیدی گرنگ نییە ماوەیەکی چەندە هاوسەرگیریان کردووە، هەمیشە ئەوەیان پێ خۆشە.
2- ستایشکردنی و وەسفکردنی خۆی و جوانییەکەی، یان وتنی دەست خۆشی ئەو کاتەی کارێکت بۆ ئەنجامدەدات.
3- ناردنی نامەیەک بۆی، بەتایبەتی ئەگەر لێی دووربیت یان لە شوێنی کار بیت و پێی بڵێیت کە خۆشتدەوێت و بیری دەکەیت.
4- جێهێشتنی بە تەنیا و پێدانی بۆشاییەک بە ژیانی، بۆ ئەو کارانەی خۆی ئارەزووی لێیەتی یان ئەو کاتانەی دەیەوێت کات لەگەڵ هاوڕێکانی بەسەر بەرێت.
5- بازاڕکردن پێکەوە و کڕینی کەلوپەلەکانی ناوماڵ و پێداویستییەکان، ئەم کارانەش پەیوەندیتان بەهێز دەکات.
6- قسەکردن دەربارەی هەستەکان و نیشاندانی، لەگەڵ ئەوەی پیاوان زیاتر دەیانەوێت بە کردار هەستی خۆیان نیشان بدەن، بەڵام خانمان بە وشەکان زیاتر کاریگەر دەبن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 339
Donnez votre avis sur ce produit!