دواى دەستپێشخەرى یەکێتیی بۆ کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتیى لەسەر پرسى هەڵبژاردن تاوەکو ئێستا #28-02-2023# یەکێتیى چاوەڕێى پارتى دەکات.
ئەو دەستپێشخەرییەى کە یەکێتیى خستویەتییە بەردەم پارتى بەمەبەستى کۆبوونەوەى مەکتەبى هەڵبژاردنى هەردوو حزب، لە بارەى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان لە بارەى هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا لەبار نەچووە و یەکێتیى چاوەڕێى پارتى دەکات.
یەکێتیى سوورە لەسەر ئەنجامدانى ئەو کۆبوونەوەیە بەوپێیەى پێیوایە پارتى لەسەر یاسایى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن هاتۆتە ژێر بار.
تاوەکو ئێستا 28-02-2023 پارتى و یەکێتیى لەسەر سێ دۆسییەى هەڵپەسێردراوى نێوانیان کە دۆسییەى دارایى و ئەمنى و هەڵبژاردنن، تەنیا لە دۆسییەى هەڵبژاردن لەیەکەوە نزیکن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 401
Donnez votre avis sur ce produit!