پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ #01-03-2023#، #ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لە تەلاری پەڕڵەمان بەشداری لە 44 ساڵەی یادی کۆچی دوای #مەلا مستەفا بارزانی#دا کرد.
بەشداری کردنەکەی ڕێواز فایەق، لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری یەکێتی بەرپرسانی یەکێتی نابێت بەشداری هیچ ڕێوڕەسمێکی پارتی بکەن بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانی هەردوو حزبەوە.
لە مەراسیمەکەدا کە لە بەردەم وێنەی مەلا مستەفا لە ناو تەلاری پەڕڵەمانی کوردستان سازکرا، ڕێواز فایەق لەگەڵ #هێمن هەورامی# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان و #مونا قەهوەچی# سکرتێری پەڕڵەمانی کوردستان پێکەوە تاجەگوڵینەیان لە بەردەم وێنەی مەلا مستەفا بارزانی دانا. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 978
Donnez votre avis sur ce produit!