ناو: عەبدولڕەحیم
نازناو: شێری پیران
ناوی باوک: ئەفەندی
ساڵی کۆچی دوایی: 1937
شوێنی کۆچی دوایی: دەرسیم
$ژیاننامە$
تێکۆشەری قارەمانی کورد شەهید شێخ عەبدولڕەحیم ئەفەندی مەشهوور بە شێری پیران برای بچووکی شەهید شێخ سەعید پیران کە هەم سەرکردەیەکی ئایینییە و هەم فەرماندەی گەورەی سەربازی و ئەهلی مەعریفەت و تەسەوف بوو ، کە بۆ پشتیووانی لە ڕاپەڕینی کوردی #دێرسیم# لە ساڵی 1937دا چوو و یارمەتیی پێشمەرگەکانی کردووە کە بە سەرۆکایەتی شەهید شێخ ڕەزای دەرسیمی دژی داگیرکەران شۆڕشیان کردبوو و بەداخەوە شێخ عەبدولڕەحیم لە شەڕێک دا خۆی و هاوڕێکانی لە شاری بسمیل بۆسەیان بۆ دادەنرێت و شەهید دەکرێن، هەر وەکی پێشتر باسم کرد شێخ عەبدوڕەحیم نازناوی شێری پیران بوو و کەسایەتییەکی ئازا و جەنگاوەر و یەکێکە لە مێشک و فەرماندە پێشەنگەکانی برای گەورەکەی یانی شێخ سەعید پیران بووە و گەرچی دوایی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی تاڵانچی ئەتاتورک نەگیرا و ڕزگاری بوو بەڵام دوای سەرکوتکردنی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی 12 ساڵ بێ وەستان لە دژی ڕژێمی داگیرکەران لەگەڵ گەلەکەی لە ناوچەی سێرهاد، ئاگری، وان و ناوچەی #هەکاری# لەگەڵ دوژمنانی کورد شەڕی کرد و پاداشتێکی زۆری لەلایەن دەوڵەتەوە خرایە سەری کە بگیرێت، کاتێک بزاڤی ڕزگاریخوازی دێرسیم سەریهەڵدا، بۆ پاراستنی خەڵکی دێرسیم لە چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیم، لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ژێر فەرماندەیی خۆی بەرەو دێرسیم ڕۆیشت. کاتێک گەیشتە بسمیل، کێڵگەی گەنمی دەوروبەری بە تەڵەیەک ئاگری تێبەردرا و شێخ عەبدوڕەحیم شێری پیران لە ساڵی 1937دا شەهید بوو، بەڕاستی ژیانی ئەو گەورەپیاوە قارەمانانە زیاتر کاری لەسەر بکرێت و وەک چیرۆک بنووسرێتەوە و وەک شانۆ و فیلم نیشانی جیهان بدرێت بە شانازییەوە تا هەموو خەڵکی دنیا بزانێت کە میللەتی کورد خاوەن سەرکردە و مرۆڤی وەها بێ وێنە و فیداکار بوون، نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین، ڕووحیان شاد و یادیان هەرمان بێت، پێشکەشتان هاوڕێیانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کورد و کوردستان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 908
Donnez votre avis sur ce produit!