لە 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی خەباتی ژناندا بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان و چەسپاندنی زیاتری یەکسانی و دادپەروەری، یادی ئەو تەوارە بەرزەفڕانە دەکەینەوە کە خەباتیان بۆ وەدیهاتنی مافەکانی ژنان کردووە و لە سەنگەری بەگژاچوونەوەی دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتیدا بوونەتە پێشەنگ.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک درێژەپێدەری سیاسەت و دیدی سەرۆک #مام جەلال# هەمیشە بڕوای نەگۆڕی بەهاتنە مەیدانی ژنان و بەشداری کارایان لە هەموو جومگەکانی حزبی و حوکمڕانی و ناوەندەکانی بریاردا هەبووە و بەکردەوە کاری لەسەر ئەو یاسایانە کردووە کە دەستەبەری زیاتری ماف و ئازادییەکانی ژنان دەکات.
لەم یادەبەرز و شکۆدارەدا سڵاو دەنێرین بۆ ژنانی کوردستان و پشتیوانیمان بۆ تێکۆشان و خەباتە ڕەواکەیان دووپات دەکەینەوە.[1]
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
8 مارسی 2023
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 590
Donnez votre avis sur ce produit!