تف بۆ ئاسمان هەڵدەی ڕووی خۆت ئەگرێتەوە.
تف هەڵدەی بۆ سەری سمبێڵا، بۆ خوارەوە دێتەوە.
تف بۆ ئاسمان مەکە، ئەکەوێتەوە سەر دەموچاوت.
تف بۆ ئاسمان هەڵدەم دەکەوێتە سەر سمێڵم، بۆ ئەرزی هەڵدەم دەکەوێتە سەر ڕیشم.
تفێ بۆ سەرەوە هەڵدەی بە ڕووی خۆتا دێتەوە.
تفی بەرەوژوور بۆ پیاو ئەگەڕێتەوە.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەموو کەسێک بە خزم و کەسییەوە دەناسرێت، هەمیشە لە کێشەوگرفتەکاندا پشتی یەکتردەگرن و کێشە بۆ یەک چارەسەردەکەن، لەگەڵ ئەوەدا هاوکاریی و دەستگیرۆیی یەکتردەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ناو بردنی خزم و کەسوکاری خۆت بە خراپە، هەر خۆت ئەگرێتەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 84
Donnez votre avis sur ce produit!