ناونیشانی بابەت: دوای زیاتر لە 38 ساڵ، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، سێ ناوەندی ئێزدی دەرکەوتنەوە
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، دوای زیاتر لە 38 ساڵ، ، لەشارەدێیەکی دهۆک، سێ ناوەندی دێرینی #ئێزیدی#یەکان، کەپێشتر ئاو دایپۆشیبوون، بەدیارکەوتنەوە. بەهۆی دیاردەی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، ئەمڕۆ 13-03-2023 گۆڕستانێک و قوتابخانەیەک و مەزارگەیەکی ئایینی ئێزیدییەکان، لەشارەدێی خانکێ لەباشووری ڕۆژاوای #دهۆک# بەدیارکەوتنەوە.
شایەنی باسە، ئەو سێ ناوەندە، پێشتر بەهۆی بەربوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداو موسڵ، بۆ ماوەی زیاتر لە 38 ساڵ بو بەئاو داپۆشرابوون.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 513
Donnez votre avis sur ce produit!