ناونیشانی پەڕتووک: ئەنتۆلۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ)
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە زیاتر لە هەژدە مانگ لە ئیشی چڕ و پڕ و پشکنینی ژمارەیەکی زۆر پەڕتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە ئەلەکترۆنییەکان و پەیوەندیکردن بە دەیان شاعیر، ئامادەکراوە. ئەنتۆڵۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی پوختەی کۆی بزووتنەوەی شیعری کرێکارییە لە 1924 وە تا 2018. ئەمە جگە لە پێشەکی و سوپاسنامە و سەرچاوەکان و پێشەکییەکی هاوڕێ سلێمانی قاسمیانی (کاکە) ، و هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی مێژوویی تێروتەسەلیش لەسەر بزووتنەوەی شیعری کرێکاریی کوردی لەلایەن خودی عەبدوڵڵا سڵیمان (مەشخەڵ) ەوە نووسراوە و تێدایە.شایانی وتنە ئەم پەڕتووکە 594 لاپەڕەیە، ماوەیەکی زۆرە لەچاوەڕوانی چاپکردندا بوو و لە دەرگای گەلێ پەڕتووکخانە و چاپخانە و ناوەند دراوە و بەبیانووی بێ ئیمکاناتی چاپ نەکراوە، تا سەرەنجام ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرت و ئەم پەڕتووکەی بەچاپ گەیاند. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 260
Donnez votre avis sur ce produit!