#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووەتە کێشە لە بەردەم ئەو گرێبەستەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، کە بڕیارە لە بارەی گازی سرووشتی واژووی بکەن.
لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوویدا، #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە بە کۆتا گەیاندووە، کە لەنێوان هەرێم و چەند کۆمپانیایەکی ئیماراتی ئەنجامدەدرێت.
بڕیاربووە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان واژوو لەسەر گرێبەستەکە بکەن و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڵام کۆمپانیاکان داوایان کردووە، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی یەکێتیش بەشداربێت لە مەراسیمی واژووکردنی گرێبەستەکە، ئەوەش وەک وەرگرتنی گرەنتییەک، بەهۆی ئەوەی زۆربەی کێلگە گازییەکان لە سنووری یەکێتین.
یەکێتی تا ئێستا #24-03-2023# ڕازی نەبووە بە گرێبەستەکە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی کێشەکانیان لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بووەتە بەربەست لە بەردەم واژووکردنی گرێبەستەکە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 644
Donnez votre avis sur ce produit!