#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئامادەکاری کردووە و بەنیازە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکانی #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەدا بگرێت.
یەکێتی نیشتمانی ئامادەکاری تەواوی کردووە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێک دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانە بگرێت، کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی بەکاردەهێنرێن.
پێشتر چەند جارێک ئاگاداری بۆ لاهور شێخ جەنگی نێردراوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبیل و موڵک و ماڵەی پێشتر لە ئیدارەی گشتی وەرگرتووە بیگەڕێنێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بە دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبیلەکانی لێبسەننەوە.
تەنیا ئۆتۆمبیل نییە، کە یەکێتی دەیەوێت لە لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی وەریبگرێتەوە و بەنیازە چەند موڵک و ماڵێکی تریش، کە هی ئیداری گشتییە بەم نزیکانە لە ناوبراو و کەسە نزیکەکانی وەربگرێتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 588
Donnez votre avis sur ce produit!