دکتۆرە ئیڤا پیتەرز پسپۆڕی بواری نەخۆشییە دەروونییەکان و چارەسەری دەروونیی دەڵێت تەنیایی مەترسیی تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە نەخۆشییە دەروونیی و جەستەییان وەک یەک بەرزدەکاتەوە.
ئەو خانمە پزیشکە ئەڵمانییە دەڵێت: تەنیایی مەترسیی تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە خەمۆکی زیاد دەکات، ئەمەش ڕێگا خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی زەهایمەر، بەوپێیەی نەبوونی هاندەرە هۆشەکییەکان دەبێتە هۆی لاوازکردنی مێشک.
پیتەرز هەروەک دەڵێت: تەنیایی وادەکات جەستە لەژێر کاریگەریی دڵەڕاوکێی بەردەوامدا لاوازتر بێت، باسی لەوەشکردووە هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ مەترسیی تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات، ئەمەش لای خۆیەوە هۆکارە بۆ تووشبوون بە سەکتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەک دەڵێت: تەنیایی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەش زیاد دەکات، لەبەرئەوەی خەسڵەتی چاودێرییکردنی تایبەت بە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهۆی دڵەڕاوکیی بەردوامەوە لەکاردەکەوێت، هەربۆیە ناتوانێت خانە شێرپەنجە تازەکان بناسێتەوە بیانکوژێت.
بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە، ئەو پزیشکە ئەڵمانییە دەڵێت پێویستە کەسانی بەساڵاچوو لە ڕێگای بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ خزم و هاوڕێ و دراوسێکان و وەرزشکردن و تیکەڵبوون لەگەڵ چالاکییە کۆمەڵگەییەکان ڕووبەڕووی تەنیایی ببنەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 503
Donnez votre avis sur ce produit!