#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال پەیامێک ئاڕاستەی حزبی شیوعی دەکات و دەڵێت: هیوادارم بۆ قۆناغی ئاییندەی خەباتی دیموکراسی و سیاسی باشتر ڕیزەکانتان یەکبخەنەوە و بەشداری کاراترتان هەبێت لە پڕۆسەی سیاسی. دەقی پەیامەکە: بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەى ناوەندی و مەکتەبى سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بۆ قۆناغی ئاییندەی خەباتی دیموکراسی و سیاسی باشتر ڕیزەکانتان یەکبخەنەوە و بەشداری کاراترتان هەبێت لە پڕۆسەی سیاسی و پێکەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تری کوردستان کار بکەین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان تا هەرێمەکەمان بگەڕێتەوە سەر ڕاستە ڕێگای ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری. [1]
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 595