زام و خەنجەر، پێکدێن و، من لەگەڵ خۆمدا ناسازێم و، ئێسقانی یەکتر دەشکێنین، بە خەیاڵی خاوی خۆمان؛ ئێسکەپەیکەری هاڕاومان؛ ڕادەگرین و، بەم هەموو تەخوینکردنەی یەک؛ تەجمیلی سەری شکاو و سنگی دڕاو و دەستی بڕاومان دەکەینەوە.
دنیا چاوی لە ئێمەیە، ئێمەیش دەستمان لەسەر چاوی خۆمان، هەر یەکەمان لەسەر شارێک ڕاوەستاوین، نیشتمانیش چاوی لەسەر چاوی گشت و لەسەر کوردستانی هەموو شارەکان دۆشداماوە، ڕاماوە، هەڵکورماوە: بۆ کورد ئاوا لە خۆی دەکات؟؟.
تاکەی دەستی سەری دەخوات؟
کەی لە خوێنی خۆی تێردەبێت؟
لە کام؛ کوێدا، لە کام؛ کەیدا، لەکام؛ کێدا، ڕادەوەستێت؟!
نەوت؛ گەرمی نەکردینەوە، با نەمانسوتێنێت..
ئەم بەزمە نەسازە نەشیاوە؛ ڕاگرن.
ڕووبکەنەوە یەکتر و، خەنجەرەکانتان؛ لە پشتی یەک دەربێنن، چاوی لێمانە دایکی وەتەن.. [1]
#هەڤاڵ ئەبوبەکر#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 468
Donnez votre avis sur ce produit!