حەقی کفن بە من ببڕێ، مردوو گۆڕبەگۆڕ بێ.
حەق: ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ، کفن: بەو پەڕۆ خامە سپییە دەوترێت کە دوای شتنی کەسی مردوو لە جەستەیەوە دەپێچرێت، گوڕبەگۆڕ: نزایەکە لە کەسی خراپ دەکرێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسی خۆپەرستە کە تەنیا چاوی لە قازانجی خۆیەتی، لە سامانی دنیا ئەوەی بەریدەکەوێت بەهی خۆی دەزانێت ئیتر بەرانبەرەکەی هیچی بەرنەکەوێت، ئەم باکی نییە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 703