ناونیشانی بابەت: نەهاتنە خوارەوەی هێلکەی گونی منداڵ
ئامادەکردن: #عەلی ئیسماعیل#
نەھاتنە خوارەوەی ھێلکەی گونی منداڵ یەکێکە لە گرفتەکانی منداڵی کوڕە کە لە دوای لە دایک بوون نزیکەی 5٪ منداڵ ھەستی پێ دەکرێت لەوانەیە یەکێکیان یان ھەردووکیان ئەو گرفتەیان ھەبێت کە ڕێژەکەی زۆرترە لە منداڵی ناکام.
- بەگشتی ھێلکەی گون لەناو سکی منداڵە تا تەمەنی 7 مانگی ناو سکی دایک پاشان دەجوڵێت و بە کاریگەریی ھۆرمۆنی دێتە ناو کیسی گون، بۆیە لەوانەیە کاتێک ئەم کردارە بە درووستی ڕوونەدات لەوانەیە ھەر لەناو سکیدا بمێنێت یان لەو کەناڵە بمێنێت کە دەگات بە گون.
=KTML_Bold=شێوازەکان:=KTML_End=
- ھێلکەی گون دانەبەزیبێت و ھەستی پێ نەکرێت.
- ھێلکە گونی کۆچ کەر کە دەگاتە ناو گون پاشان دەچێتە سەرەوە و پاشان دێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت.
- بەرزی ھێلکەی گون بەشێوەیەک کە لەناو کیسەکە نییە بەڵام لە سەرووی کیسی گون ھەستی پێ دەکرێت.
=KTML_Bold=ھۆکارەکان:=KTML_End=
- ناکامی کاتی لە دایک بوون.
- دایک ھۆرمۆنی بەکار ھێنابێت بۆ منداڵ بوون.
- بوونی خزمایەتی لە خێزانداریدا.
- بوونی گرفتی درووست بوون لە کۆئەندامی میز.
- نەشتەرگەری بۆ لادان.
- ھۆکاری بۆ ماوەیی.
- کەمی کێش کاتی لە دایکبوون.
- بوونی نەخۆشی شەکرە لە دایک.
=KTML_Bold=ئاکامەکان:=KTML_End=
- شێرپەنجەی گون ڕێژەی ترسناکی زۆر دەبێت ئەگەر لە دوای تەمەنی دوو ساڵی ھێشتا ھێلکە گون لەناو سک بن نەھاتبنە خوارەوە.
- تووش بوون بە نەزۆکی.
- سوورانی ھێلکە گونەکان کە دەبنە ھۆی مردنی ھێلکەکان.
- پووکانەوەی ھێلکە گوونەکان.
=KTML_Bold=دەستنیشانکردن:=KTML_End=
دەستنیشانکردنی ئاسانە و بەدەست ھەستی پێ دەکرێت بەڵام پێویستی بە سۆنار دەکات بۆ زانینی شوێنی تەواو و باری ھێلکە گونەکان ھەندێک کات پشکنینی تریشی پێویستە.
=KTML_Bold=چارەسەری:=KTML_End=
چارەسەی ھۆرمۆنی بە شێوەی دەرزی لە منداڵ دەدرێت
نەشتەرگەری: پێویستە ئەگەر ھێلکە گونەکان تاوەکووتەمەنی 6 مانگی نەیەنە خوارەوە پزیشک ببینیێت و وە دەبێت چارەسەر بکرێت تاوەکووپێش یەک ساڵی وە دەبێت نەشتەرگەری بۆبکرێت پێش تەمەنی 18 مانگی تاوەکووتووشی ئاکامە خراپەکان نەبێت. [1]