Bibliothèque Bibliothèque
Rechercher

Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!


Search Options





Recherche avancée      Clavier


Rechercher
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
Outils
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Langues
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mon compte
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
Rechercher Envoyer Outils Langues Mon compte
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 À propos
 Élément aléatoire!
 Conditions d'utilisation
 Kurdipedia Archivists
 Vos commentaires
 Collections de l'utilisateur
 Chronologie des événements
 Activités - Kurdipedia
 Aide
Nouvel élément
Biographie
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biographie
Bakhtiar Ali
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biographie
Al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles
  529,573
Images
  107,207
Livres
  19,932
Fichiers associés
  100,687
Video
  1,470
Langue
کوردیی ناوەڕاست 
302,579
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,827
عربي 
29,189
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,883
فارسی 
8,918
English 
7,352
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Groupe
Française
Bibliothèque 
255
Articles 
38
Publications 
17
Biographie 
8
Documents 
4
Partis et Organisations 
1
Martyrs 
1
MP3 
323
PDF 
30,339
MP4 
2,389
IMG 
196,051
Bibliothèque
L'Arménie dans le folklore ...
Bibliothèque
Documents du VIème Congres ...
Bibliothèque
Les Kurdes d'Irak
Bibliothèque
L' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres...
کازم حەبیب؛ وەکوو عەرەبێک لە هەمبەر قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە داوای لێبوردن دەکەم
Groupe: Articles | Articles langue: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Classement point
Excellente
Très bon
Moyenne
Mauvais
Mauvais
Ajouter à mes collections
Donnez votre avis sur ce produit!
Histoire des Articles
Metadata
RSS
Recherche dans Google pour les images liées à l'élément sélectionné!
Recherche dans Google pour l'élément sélectionné!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کازم حەبیب؛ وەکوو عەرەبێک لە هەمبەر قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە داوای لێبو...

کازم حەبیب؛ وەکوو عەرەبێک لە هەمبەر قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە داوای لێبو...
ناونیشانی بابەت: کازم حەبیب؛ وەکوو عەرەبێک لە هەمبەر قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە داوای لێبوردن دەکەم
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

وەکو عەرەبێک لە هەمبەر قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە داوای لێبوردن دەکەم
وەکو هاووڵاتییەکی عەرەب لە ئێراق لەگەڵ تەواوی عەرەب بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی داوای لێبوردنێکی بەهێز لە گەلی کورد و قوربانییانی ئەنفال و خێزانەکانیان و قوربانییانی کۆکوژی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئەستۆ دەگرم. لەگەڵ خەڵکە باش و دیموکراسیخوازەکاندا لە عەرەب بەرپرسیارێتی کارکردن و هاوبەشیکردنی کارا لە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی لەوێ‌ ئەنجامدرا، هەروەها کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی و خێرا بۆ قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە و پێشکەشکردنی قەرەبووی گونجاو بۆ قوربانیانی گەلی کورد، لە ئەستۆ دەگرم. ئەمە وتەی نووسەر و سیاسەتمەداری ئێراقی کازم حەبیبە کە ڕۆژی (30/ئاب/2021) لە تەمەنی (86) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
“د. کازم حەبیب” نووسەر و سیاسەتمەدار و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، لە (16/4/1935) لە شاری کەربەلا لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی لە کەربەلا خوێندووە. لە (1955 – 1958) بەهۆکاری سیاسی زیندانی کراوه و دورخراوەتەوە. لە (1964) ماستەری لە کۆلێژی ئابووری زانکۆی بەرلین بەدەستهێناوە. لە (1968) دکتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە. لە (1973) دکتۆرای دووەمی لە بواری زانستدا بەدەستهێناوە. لە ( 1969 – 1975) بووەتە مامۆستا لە زانکۆی موسەتەنسرییە و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کشتوکاڵ بووە. لە (1978) بە هۆکاری سیاسی دەستگیرکراوه و پاشان خانەنشین کراوە، لە کۆتایی هەمانساڵدا ئێراقی بەجێهێشتووە. لە (1979 – 1981) بووەتە مامۆستا لە پەیمانگای زانستی ئابووری و پەیمانگای مافی لە زانکۆی جەزائیری پایتەخت. تاوەکووساڵی (1988) بەشداربووە لە خەباتی پێشمەرگایەتی لە کوردستانی ئێراق. پاشان لە ڕیزی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقیدا کاریکردووە. دواتر ڕویکردۆتە ئەڵمانیا و کچ و کوڕێکی هەیە. خاوەنی بیست پەڕتووک و دەیان توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و وتاری ئابووری و سیاسییە، هەروەها لە بواری مافی مرۆڤدا بە زمانەکانی عەرەبی و ئەڵمانی دەنووسێت.
“پەیامی لێبووردن”
لە پێشەکی وتارێکیدا بە ناونیشانی بنەما ئایدۆلۆژییەکانی ئەنفال، نووسەر سەرەتا بە پەیامێکی هاوخەمی و داوای لێَبوردن دەست پێدەکات و دەنووسێَت؛ ئەو تاوانانەی لە ماوەی حوکمڕانی درێژی بەعسدا بە سەرکردایەتی دیکتاتۆر سەدام حسێن، لە کوردستانی ئێراق و لە دژی گەلی کورد و کوردانی فەیلی ئەنجامدران، بەناوی بەرگریکردن لە “عروبەی ئێراق” و بەناوی “نەتەوەی عەرەب” و “یەکێتی ئێراق” ئەنجامدران. بۆیە داخوازی بەردەوام بۆ ئاشکراکردنی قوربانییانی ئەو پرۆسانە و کۆکوژی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە لە کوردستانی ئێراق، ئەرکێکە لە ئەستۆی هەموو عەرەبێکە لە دەرەوه و ناوەوەی ئێراق، بەرلەوەی ئەرکی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە بێت لە کوردستانی ئێراقدا. وەکوو هاووڵاتییەکی عەرەب لە ئێراق هەست به و ڕووداوانە دەکەم کە لە کوردستانی ئێراق و لە دژی کوردانی فەیلی ئەنجامدران، سەرباری سەرکۆنەکردنی ئاشکراو بەردەوامم لە دژی ئەو تاوانانەی بە درێژایی چەند دەیەیەک ئەنجامدران، بەهەمانشێوە لەگەڵ تەواوی عەرەب بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی داوای لێبوردنێکی بەهێز لە گەلی کورد و قوربانییانی ئەنفال و خێزانەکانیان و قوربانییانی کۆکوژی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئەستۆ دەگرم. هەرچەندە ئەم داوای لێبووردنە هیچ نییە جگەلەلایەنێکی ئەدەبی بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانانەی بەناوی عەرەب و عروبە و یەکێتی نیشتمانی ئێراق ئەنجامدران و ئەوانیش لێی بێبەرین.
لەگەڵ خەڵکە باش و دیموکراسیخوازەکاندا لە عەرەب بەرپرسیارێتی کارکردن و هاوبەشیکردنی کارا لە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی لەوێ‌ ئەنجامدرا، هەروەها کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی و خێرا بۆ قوربانییانی ئەنفال و هەڵەبجە و پێکشەشکردنی قەرەبووی گونجاو بۆ قوربانیانی گەلی کورد، کە هەر بە سیمبولی دەمێنێتەوە، لە ئەستۆ دەگرم. ئەم جۆرە هەڵوێستانە لەلای عەرەب، پێویستی بە هۆشیاری هەیە لەبارەی؛ سرووشتی ئەو تاوانانەی لە کوردستانی ئێراق ئەنجامدران، لەبارەی ئەو مێنتەلێتییە ڕەگەزپەرستە قێزەونەی کە لە پشتی ئەو تاوانانەوە بووە، لەبارەی ئەو دەرەنجامە کارەساتبارانەی لێیکەوتۆتەوە. چونکە ئەو تاوانە ترسناکانە، کە ڕژێمی ئێراق بە سەرکردایەتی ستەمکاران و بە فەرمانە ڕەگەزپەرستانە قێزەونەکانی سەدام حسێن پیادەیان کرد، گەورەترین سووکایەتی بوو بە برایەتی عەرەبی و کوردی و نەتەوەکانی دیکە لە ئێراق و یەکێتی نیشتمانی ئێراق و مافە ڕەواو دادپەروەرانەکانی گەلی کورد کرا.
“بنەما ئایدۆلۆژییەکانی ئەنفال”
د.کازم، وتارەکەی تەرخانکردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی؛ بنەما ئایدۆلۆژییەکانی ئەم تاوانە گەورەیە چییە کە حیزبی بەعس و سیستمە سیاسیەکەی و سەرکردەکانی لە دژی گەلی کورد و بزووتنەوە خەباتکارەکەی ئەنجامیانداوە؟ لە وەڵامدا دەڵێت؛ تاوانی ئەنفال و بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە بە یەکێک لە دڕندانەترین ئەو کۆمەڵکوژییانە دادەنرێن کە لە ساڵی (1988) دا دووچاری گەلی کورد هات، لووتکەی ڕەفتاری تۆقێنەرانەی هەموو حکومەتەکانی پێشووی ئێراق بوو. وەکوو هاووڵاتییەکی ئێراقی لە نەتەوەی عەرەب هەست بە خەمێکی زۆر و شەرمەزاری دەکەم لەهەمبەر ئەو تاوانەی فاشییە عەرەبەکان ئەنجامیاندا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو تاوانانەی کە ناوچەوانی مرۆڤایەتی لە حەسرەتدا ئارەقەی شەرمەزاری لێدەتکێ‌. هەموو قوربانییە مرۆییەکان ئەوەمان لێدەخوازن تێبکۆشین لەپێناوی ڕێگرتن لە دووبارە گەیشتنەوەی ئەو جۆرە هێزە تاوانکارانە بە دەسەڵات لە ئێراقدا، ئیدی بەهەر پاساوێکی فیکری و سیاسی و ئایینی و مەزهەبی بێت کە دەکرێت خۆیانی پێ‌ بشارنەوە یان بانگەشەی بۆ بکەن یان ئەو پاساوانەی پشتی پێدەبەستن. هیوادارم هەموو هاووڵاتییەکی عەرەب بەهەردوو ڕەگەزەکەوە لە ئێراق و هەر شوێنێکی دیکە بێت، چالاکانە و لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بەشداربن لە پەردە هەڵماڵین لە پێشینەی فیکری و ئامانجە ڕاستەقینەکانی پشتەوەی ئەو تاوانانەی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوویاندا. سەرکۆنەکردن و سەرزەنشتکردن و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی برایەتی لەنێوان تەواوی نەتەوەکاندا لە یەک وڵات و لە سەرانسەری جیهاندا. کاتێک هۆشیاری نەتەوەیی لەڕێگای خۆی لادەدات و دەشێوێ‌، له و کاتەدا هەڵگرانی ئەو بیرە دەتوانن هەموو تاوانێکی سامناک بەناوی نەتەوە و بەرگریکردن لێی و پاراستنی باشییەکانی ئەنجام بدەن! ئەو بیرەش لەوکاتەدا هیچ نییە جگەلە شۆڤێنیزم و ڕەگەزپەرستی و پەیڕەوکردنی ئامرازەکانی فاشیزم. ئەم تاوانە دژەمرۆیی و کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگانە کە ماوەی نۆ مانگ بەردەوام بوون، دەرەنجامی کاردانەوە یان هەڵوێستێکی سیاسی نەبوو لە هەمبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی چەکداری کوردی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەڵکوو گوزارشت بوو لە ئایدۆلۆژیاییەکی ئیتنی دژە نەتەوەکانی دیکە، گوزارشت بوو لە میکانیزمەکانی حکومی فاشیانە کە هێزی بەعسی فەرمانڕەوا لە خۆی پێچابوو، چۆن ئەویدی ڕەتدەکردەوە و هەوڵیدەدا بۆ پایەماڵکردنی بزاڤی گەلێک کە داوای ئازادی و دیموکراسیەت و تەواوی مافەکانی خۆی دەکرد، لەنێویاندا بڕیاردان لە مافی چارەنووسی خۆی بەبێ‌ چاودێری و سەرپەرشتی کەسانی تر.
هەڵمەتەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لووتکەی کردەوە سەربازی و دوژمنکارییەکانی حکومەتی ناوەندی ئێراق بوون لە دژی گەلی کورد. ئەو گەلەی بەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقەوە داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکات، بەردەوامیش بووە له و داوایە بەدرێژایی دەیەکانی ڕابردوو، تاوەکووبەشێکی بنەڕەتییان لە (1991/1992) بەدیهێنا، ئەویش درووستکردنی حکومەتی فیدراڵی بوو لە هەرێم لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراقدا. لێرەوە سەرلەنوێ‌ ئاماژە بەوە دەکەم کە هەڵمەتەکانی کۆمەڵکوژی ئەنفال و پڕۆسەکانی بەعەرەبکردن و ڕاگواستنی زۆرەملێ‌ و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکانی کوردستان، دەرەنجامی مێنتەلێتییەکی ستەمکارانەی سەربازی و ئایدۆلۆژی ڕەگەزپەرستانە بوو، بە میکانیزمی فاشیزمانە لە سەرکوتکاری و لەناوبردن پیادەکرا.
“لە هەڵوێستەوە بۆ کردار”
نووسەر دوای دەربڕینی پەیامی هاوخەمی و داوای لێبوردن لە گەلی کورد، بۆ بەکردەیکردنی ئەو هەڵوێستە کۆمەڵێک پێشنیار دەخاتەڕوو کە بریتین لە؛
1. ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی سەنتەرێکی زانستی یەکگرتوو لە کوردستانی ئێراق بۆ کۆکردنەوە و پۆلێنکردن و ڕێکخستن و پاراستنی بەڵگەنامەکانی تایبەت به و تاوانانەی لە ماوەی سەردەمەکانی پێشودا دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامدران. وەلێ‌ بەتایبەتی لە چوارچێوەی ئەو ماوەیەی کە لەدوای گەیشتنە دەسەڵاتی بەعسەوە دێت.
2. درووستکردنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی جێبەجێکاری هەمیشەیی، لەڕووی سیاسیەوە گرنکە بارەگاکەی لە یەکێک لە شارەکانی ئەورووپا بێت، هەروەها لقی لە هەندێک لە شارەکانی دنیا و لەهەر کوێیەک بتوانرێت، جگەلە بارەگایەکی ناوەندی دیکە لە کوردستان هەبێت. ئەنجوومەنە فراوانەکەشی کەسایەتی زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئێراقی سەربەخۆو حیزبی لە هەموو نەتەوەکان لەخۆبگرێت، سەرباری کەسایەتی عەرەبی و نێودەوڵەتی کە بتوانن ببنە بزوێنەری کارکردن بۆ ڕاپەڕاندنی هەڵمەتێکی جیهانی بەردەوام بۆ سەرخستنی قوربانیانی ئەنفال لە کوردستانی ئێراقدا.
3. پێشکەشکردنی داوایەکی فەرمی بەناوی لیژنەی نێودەوڵەتی هەمیشەیی و بەرپرسان لە کوردستانی ئێراق بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناوی ڕێکخستنی کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی لە ماوەی ئەم دەیەیەدا بۆ تاوتوێکردنی هۆکار و دەرەنجامەکانی کۆمەڵکوژی تاوانەکانی ئەنفال کە ڕژێمی ئێراق ئەنجامیدا، به و پێودانگەی کارێکی ڕەگەزپەرستانە بووە و ئامانج لێی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی گەلی کورد بووە لە کوردستانی ئێراقدا. هەروەها هەڵێنجانی پەند و سیاسەت و ڕێکارگەلێک کە بکرێت بگیرێنەبەر بۆ سزادانی ڕژێمەکە و لەپێناوی ڕێگرتن لە دووبارە بوونەوەی لە کوردستانی ئێراق یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهاندا، ئەمەش وەکوو هۆشدارییەک بۆ هەموو حکومەت و هێزو سیاسەتە ڕەگەزپەرستەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئەو دەوڵەتانەی کە بەشەکانی دیکەی نەتەوەی کوردی تێدادەژی.
4. ئامادەکردنی بەڵگەنامەی تۆمەتبارکردنی فەرمی دژی سەرکردەکانی حکومەتی ئێراق، به و پێودانگەی بیریان کردۆتەوه و پلانیان ڕێکخستوە و بەکرداری کۆمەڵکوژی ئەنفالیان لە کوردستانی ئێراق ئەنجامداوە، هەروەها کاریان کردووە بۆ شاردنەوەی سیماکانی لە ڕایگشتی جیهانی و عەرەبی و ئێراقی، پێشکەشکردنی بە دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە دادگایکردنی تاوانبارانی جەنگ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەتایبەتی مافی ژیانکردن. ئەم کارەش پێویستی بە دەرچوواندنی فەرمانی نێودەوڵەتی هەیە لە دادگاکەوە بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی ڕژێم و ڕادەستکردنیان به و دادگا نێودەوڵەتییە.
5. کردنەوەی ماڵپەڕێکی تایبەت لە ئینتەرنێتدا بەناوی هەڵمەتی نێودەوڵەتی ئەنفال، بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵنامەی تایبەت به و تاوانە بە زمانە جیاوازەکان.
6. لیژنە نێودەوڵەتییەکە کۆڕبەندو کۆنگرەی ساڵانە لە کوردستانی ئێراق ڕێکبخات، لەپێناوی بەردەوامبوون لە هەڵماڵینی ئەو سیاسەتانه و ئاشکراکردنی ئەو شێواز و ئامرازو هۆکارانەی کە ڕژێم لە کوشتنی ئەو ژمارە بێشوومارە لە دانیشتووانی کورد لە کوردستانی ئێراق و باقی تاوانەکانی دیکەی ڕژێم لە دژی گەلی کورد و ڕۆڵەی نەتەوەکانی دیکە، بەکاریهێناون.
7. لیژنە نێودەوڵەتییە هەمیشەییەکە بە هاوکاری لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییە ئێراقییەکان، ئیدی عەرەبی بن یان کوردی یان ئەوانیتر، کۆڕبەند لەدەرەوەی ئێراق سازبکات، جا لە دەوڵەتە عەرەبییەکان بێت یان له و دەوڵەتانەی زۆرینەی دانیشتووانەکانیان موسڵمانن، یاخود لە دەوڵەتانی ئەورووپا و ئەمەریکای باکوور و باشوور و ئوسترالیا و دەوڵەتانی دیکە لەبارەی ئەنفال و دۆخی ئێستای ئێراقەوە. دەکرێت ڕۆژێک لە ساڵدا دیاری بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ئەنفالی کوردستانی ئێراق لە سەرانسەری ئێراقدا.
8. پاڵپشتیکردنی گۆڤاری ئەنفال لەلایەن ناوەندێکی زانستی بەڵگەنامەیی، تاوەکووببێتە ئامرازێکی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری کارا لە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی ئەنجامدراون و هەڵماڵینی باکگراوندیان و دەرەنجامەکانیان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. پێویست دەکات جگەلە زمانی کوردی و عەرەبی بە زمانەکانی دیکەش بڵاوبکرێتەوە و بە فراوانی لە دەوڵەتە عەرەبییەکاندا دابەش بکرێت.
9. ئەنجامدانی پێشانگای هونەری شێوەکاری لەبارەی بارودۆخی ئێراق‌ و کۆمەڵکوژی ئەنفالەوە، هەروەها لەبارەی تاوانی هەڵەبجە و خەباتی گەلی کوردەوە. دەرکردنی ئەلبوومی تایبەتی ئەو تابلۆیانە و بڵاوکردنەوەیان بە فراوانی، پێویست دەکات زۆرترین ژمارەی هونەرمەندانی ئێراقی لە نەتەوە جیاوازەکانی بۆ بانگهێشت بکرێت، ئەوەش دەبێتە سەرکۆنەکردنێکی کرداری ڕەگەزپەرستانی عەرەب بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی گەلی کورد ئەنجامیانداوە. لەپێشی هەموویانەوە سەرکردە حوکمڕانەکانی ئێراق و لەسەرووی هەموویانەوە سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید.
10. حەواندنەوه و بایەخدانێکی گەورە بە کەسوکار و ڕزگاربووانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال، بۆ مسۆگەرکردنی تۆمارکردن و نووسینەوە یان ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا بۆ دەستکەوتنی زۆرترین و وردترین وردەکاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕەگەزپەرستانەیە و تۆمارکردنیان بە دەنگ و ڕەنگ و بڵاوکردنەوەیان بە شێوەیەکی ڕێکخراوو بەرنامە بۆ دانراو.
11. پێویستە لەلایەن حیزبە نیشتمانییە باڵادەستەکانی کوردستانی ئێراق و لە ئێراقی دیموکراسیدا، بایەخێکی تایبەت بدرێت به و کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکان ڕزگاریان بووە، هەروەها چاودێری و سەرپەرشتیکردنی منداڵان و خانەوادەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی ئەنفال.
12. درووستکردنی مۆزەخانەیەک لە کوردستان بۆ قوربانییانی گەلی کورد، بەتایبەتی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال تاوەکووببێتە ئەدگارو شوێنێک خەڵکی سەردانی بکەن بۆ ئەوەی ئاشناببن بە سرووشتی ئەو تاوانانەی کە لە دژی مرۆڤایەتی لە کوردستانی ئێراق لەلایەن ڕژێم و مێنتەلێتی فەرمانڕەواوە ئەنجامدراون، هەروەها دەکرێت بکرێتە مەزارێک بۆ تەواوی گەشتیارانی کوردستان.
13. درووستکردنی مۆنۆمێنتێکی ناوەندی و مۆنۆمێنتێکی دیکە بۆ قوربانیانی ئەنفال لە ناوچەیەکی گونجاوی کوردستاندا.
14. حکومەتی ئێراق پشتیوانی ئەو پەڕتووک و توێژینەوانە بکات کە باس له و نەهامەتی و کۆمەڵکوژییانە دەکەن کە گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە کوردستانی ئێراق دووچاری هاتوون، لەپێناوی تێگەیشتن له و هۆکارانەی لە پشت ئەنجامدانییانەوە بووە، هەروەها بۆ ئەوەی پەندی لێ‌ وەربگیرێ‌ و ڕێگری بکرێت لە ڕوودانەوەیان لە داهاتودا.
15. درووستکردنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێراقەوە خاپورکراون، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بە چەکی کیمیایی بۆردومانکراون. دەکرێت پڕۆسەی کۆکردنەوەی کۆمەکی نێودەوڵەتی سازبکرێت لەپێناوی درووستکردنی شارێکی نوێ‌ لە هەڵەبجە، وەکوو هێمایەک بۆ هاوپشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەم شارە غەدرلێکراوەدا.
16. بۆ قوڵکردنەوەی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەهەموو شێوەکانییەوە، هەڵمەتەکانی ئەنفال بکرێتە ماددەیەکی تایبەت لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا و لە زانکۆو قوتابخانە و خوێندنگاکاندا بخوێنرێت.
17. داواکردن لە حکومەتی ناوەندی بەغدا بۆ قەرەبوکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال، بەگوێرەی خەمڵاندنێکی زانستی درووست.
18. درووستکردنی مۆنۆمێنتێک لە شاری بەغدا بۆ قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە.
19. پێویستی گەشەکردنی پەیوەندییەکی دەستووری ئاشکرا لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بوارەکانی دەسەڵات و ئەرک و مافەکانیاندا. بۆ بەدیهێنانی ئەو پەیوەندییەش پێویستە ئەو دەقە دەستوورییانە لە یاسای پابەندکەردا دابنرێن، دادگای دەستووریش ئەو ناکۆکییانە یەکلایی بکاتەوە کە لەنێوان هەردوو حکومەتەکەدا ڕوو دەدەن. ئامانجی بنەڕەتی ئەم پەیوەندییەش بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەل و هەردوو حکومەت و نەتەوەکانی دیکەی ئێراقە.
20. کارکردن لەپێناوی بیناکردنی بناغەیەکی ماددی بۆ چێکردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دیموکراسی عەلمانی و پەروەردەیەکی فیکری و ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی دژی شۆڤێنیزم و ڕەگەزپەرستی، دژی ڕەتکردنەوەی ئایینەکانی دیکه و شوێنکەوتەکانیان، هەروەها لە دژی تایەفەگەرایی سیاسی و جیاکاری ئایینی و تائیفی، لەپێناوی فەراهەمکردنی ژیانی هاووڵاتیبوونی یەکسان، دژی ستەمکاری و توندوتیژی و دڵڕەقی و پابەندبوون بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوازی ئاشتییانه و بە ئامرازی دیموکراسیانە. [1]
=KTML_Bold=بۆ بینینی وێنەی د. کازم حەبیب بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 241
HashTag
Sources
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
Fichiers associés: 1
Les éléments liés: 1
Groupe: Articles
Livre: Biographie
Province: Kurdistan Sud
Publication Type: Born-digital
Type de document: Langue originale
Technical Metadata
Point qualité: 99%
99%
Ajouté par ( ڕۆژگار کەرکووکی ) sur 07-04-2023
Cet article a été examiné et publié par ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) sur 07-04-2023
URL
Cet article a été lu fois 241
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs

Actual
Bibliothèque
L\'Arménie dans le folklore Kurde
17-02-2014
هاوڕێ باخەوان
L\'Arménie dans le folklore Kurde
Bibliothèque
Documents du VIème Congres du PDK-I
28-01-2014
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIème Congres du PDK-I
Bibliothèque
Les Kurdes d\'Irak
11-04-2014
هاوڕێ باخەوان
Les Kurdes d\'Irak
Bibliothèque
L\' Homme Debout
14-10-2016
هاوڕێ باخەوان
L\' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres du PDK-I
31-08-2017
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIIème Congres du PDK-I
Nouvel élément
Biographie
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biographie
Bakhtiar Ali
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biographie
Al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles
  529,573
Images
  107,207
Livres
  19,932
Fichiers associés
  100,687
Video
  1,470
Langue
کوردیی ناوەڕاست 
302,579
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,827
عربي 
29,189
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,883
فارسی 
8,918
English 
7,352
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Groupe
Française
Bibliothèque 
255
Articles 
38
Publications 
17
Biographie 
8
Documents 
4
Partis et Organisations 
1
Martyrs 
1
MP3 
323
PDF 
30,339
MP4 
2,389
IMG 
196,051
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Folders
Bibliothèque - Livre - Linguistique Bibliothèque - Livre - Culture Bibliothèque - Type de document - Langue originale Bibliothèque - Publication Type - Born-digital Bibliothèque - Dialect - Française Bibliothèque - Province - France Bibliothèque - PDF - Non Publications - Province - À l'extérieur Publications - Publication - Trimestriel Publications - Dialect - Française

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Contactez | CSS3 | HTML5

| Page temps de génération: 1.891 seconde(s)!