چاو بازە، ناگیرێ.
باز: باڵندەیەکی تیژڕەوی گۆشتخۆری ڕاوکەرە (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە بەردەوام تەماشای کچ و ژنی خەڵکی بکات. کەسانێک لە کۆمەڵگەدا هەن، بەردەوام کاری چاوباشقاڵی دەکەن، چاویان بە چاوی باز چووێنراوە چونکە دووربینە، واتە: چاولەدەرن، ئەوەش نەریتێکی ناپەسەندی کۆمەڵگەی کوردەوارە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 723