بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕڵەمانی کوردستان، بڕیار بوو کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ ی #08-04-2023# لە بەردەم گوندی لوبنانی گردبوونەوەک ئەنجام بدەن و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بخوێننەوە.
پۆلیسی #هەولێر#، هێزێکی زۆری لە بەردەم گوندی لوبنانی بڵاوکردووەتەوەو ڕێگەیان نەداوە چالاکییەکە ئەنجام بدرێت.
جگە لە ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی گردبوونەوەکە هێزەکانی پۆلیس سێ ڕۆژنامەنووسییان دەستگیرکردووە و تا ئێستا ڕۆژنامەنووسەکان ئازاد نەکراون.
لەنێو ڕۆژنامەنووسەکاندا سیروان حسێن پەیامنێری کوردسات و #کۆچەر عەلی# هەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 510
Donnez votre avis sur ce produit!