چەقەڵ دووتن، کەزوان کە لووتن.
دووتن: سواغدان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، کەزوان: قەزوان بەری دارەبەنە لە کوردەواردا بنێشتی لێبەرهەم دێت، چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی گۆشتخۆری دڕندەیە، هاوینان دارەبەن بنێشتەکەی پێدەگات و دەریدەدات، چەقەڵ دەمی بۆ بەرێت، هەموو دەموولووتی کەپس دەکات و هەناسەی لێدەبڕێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لووتی گیرابێت و هیچ بۆن نەکات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 776