چەقۆ و ئاروو بە دەست خۆتە.
چەقۆ: تیغێکی مشتوودارە، هەندێکیان دەمەکەی بۆ ناو مشتووکە دەنوشتێتەوە. ئاروو: خەیار (فەرهەنگی خاڵ) ، لەناو بێستاندا کاتێک میوەهات پێدەگات، هەر کەسێک لیێدەکاتەوە، ئارەزووی خۆیەتی بە چەقۆ قاشی دەکات و دەیخوات یان بە شێوەیەکی تر، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ ئارەزووی خۆیەتی، لە ژیانیدا چی دەکات و چۆن دەکات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,111