#یوسف محەمەد#، سەرۆکی پێشووتری پەڕڵەمانی کوردستان، باس لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و #بەغدا# دەکات و ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە بە کارێکی باش دەزانێت و دەڵێت باشبوو هاوشێوەی سەردەمی ڕیفراندۆم سواری سەری خۆیان نەبوون و نەوتەکەیان ڕادەست بە بەغدا کرد.
د. یوسف محەمەد، دەڵێت لە دوای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و #بەغدا# هیچ بیانوییەک نامێنێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم یاسای بوودجە نەنێرێتە پەڕڵەمان.
سەرۆکی پێشووی پەڕڵەمان پێی وایە ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە ڕێککەوتنێکی ناچارییە و هەرێم بە ناچاری چووەتە ژێر باری ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا. چونکە دوای بڕیاری دەستەی ناوبژیوانی پاریس و ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، هیچ دەروازەیەکی دیکە لە بەردەم هەرێم نامەیەوە جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
بەپێی وتەی سەرۆکی پەڕڵەمان، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر بەهۆی عینادییەوە لە سەردەمی ڕیفراندۆم بووە هۆی ئەوەی %51ی خاکی هەرێم لە دەست بدەن، ئەوا ئەم جارە ئەگەری لە دەستدانی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی هەرێم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 601
Donnez votre avis sur ce produit!