=KTML_Bold=مەسرور بارزانى: جارێکى دیکە بابەتى گەڕانەوەى قوباد تاڵەبانى و وەزیرەکان مەکەنەوە=KTML_End=
#مەسرور بارزانى# لە دوایین پەیامیدا لە بارەى تیمى یەکێتیى لە حکومەت ڕاگەیاند، جارێکى دیکە بابەتى گەڕانەوەى جێگرى سەرۆکى حکومەت و تیمى یەکێتیى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران مەکەنەوە.
لە کۆبوونەوەى ڕۆژى چوارشەممە #05-04-2023#ى ڕابردووى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێم، لە دواى ئەوەى #پشتیوان سادق#، سەرۆکى تیمى پارتی لە حکومەت بابەتى گەڕانەوەى #قوباد تاڵەبانى# و وەزیرەکانى یەکێتیى لە حکومەت دەوروژێنێت، مەسرور بارزانى لەسەر خستەڕووى ئەو بابەتە تووڕە دەبێت و ئاماژە بەوە دەکات، جارێکى دیکە داواى گەڕانەوەیان ناکات و ئەو بابەتە بە تەواوى دابخەن.
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە درێژەى قسەکانى ئەوەشى خسۆتەڕوو، ئەگەر تیمی یەکێتی خۆیان هاتنەوە ئەوا دەرگاى ئەنجوومەنى وەزیران کراوەیە، بەڵام جارێکى دیکە نە لە ڕێگەى پەیام و نە لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە داواى گەڕانەوەیان ناکەن. چیتریش ئەوبابەتە مەوروژێنن و دایخەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 635
Donnez votre avis sur ce produit!