=KTML_Bold=بەرپرسانى تورکیا بە بەرپرسانی ئێراقییان ڕاگەیاندووە ”سلێمانى هێڵی سوورى بەزاندووە”
سوودانى داواکارى وەزیرێکى یەکێتیى ڕەتدەکاتەوە=KTML_End=
لە وەڵامى داواکارییەکى یەکێتى سەرۆکوەزیرانى ئێراق ڕایگەیاندووە، ناتوانن لەبەرانبەر هەنگاوەکانى تورکیا کە بریتییە لە ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى تورکیا بۆ #سلێمانى#، هیچ کارێک بکەن.
لە دواى ئەوەى تورکیا بە فەڕمى ڕایگەیاند، کە بەهۆى چالاکییەکانى پەکەکە لە فڕۆکەخانەى سلێمانى گەشتەکانیان ڕادەگرن و ڕێگەش نادەن ئاسمانى تورکیا بۆ ئەو شارە بەکاربێت خالید شوانى، وەزیرى دادى ئێراق بە نوێنەرایەتى یەکێتیى لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانى کۆبۆتەوە و داواى لێکردووە لەگەڵ تورکیا بچێتە سەر هێڵ و ئەو کێشە چارەسەر بکات.
سەرۆکوەزیرانى ئێراق لە وەڵامى داواکارییەکەى یەکێتیى ئاماژەى بەوەکردووە، بەرپرسانى تورکیا پێیانراگەیاندووە ئەو حزبە هێڵی سوورى تورکیا بەزاندووە بۆیە ناتوانن هیچ کارێک بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 534
Donnez votre avis sur ce produit!