#پارتی دیموکراتی کوردستان# لە شوێنی #جوتیار عادل#، بەهجەت ئاڤدەل بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کاندید کرد.
هاوار محەمەد، وتەبێژی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاند ”دوو پۆست لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بە بەتاڵی ماونەتەوە و پارتی لە پشکی خۆی بەهجەت ئاڤدەل لە جێگەی جوتیار عادل بۆ ئەنجوومەنەکە کاندید دەکات”.
کورسی دووەمی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن، تایبەتە بە پێکهاتەی تورکمان و بەهۆی گیان لە دەستدانی نوێنەری تورکمانەکان تا ئێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە.
ڕۆژی5ی نیسانی ئەمساڵ 2023، پەڕڵەمانی کوردستان دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کردەوە. کە ماوەکەی هەشت ڕۆژە و لە 12ی ئەم مانگی چوارە کۆتایی دێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 647
Donnez votre avis sur ce produit!