خەسوو بە بووک دەڵێ: کوێرەکەی کوێر حەسەنی، لۆخۆم کەوچکێکم تێوەژەنی.
خەسوو: مەبەست لە دایکی بووک یان زاوایە، کوێرەکە: مەبەست لە ئەندامی نێرینەی پیاوە، کوێر حەسەن: کەسایەتییەکی نەناسراوە، لە کوردەواردا کاتێک کچێک هاوسەرگیریی دەکات، خەسووی زۆر ئارەزوو دەکات کە منداڵیان ببێت و وەجاخی ڕوون بێت، بۆیە زووزوو بە بووک دەڵێت: هیچتان دیارە یان نا، واتە: ئامادەکاریی بکەن بۆ منداڵ بوون. پێشوان دەڵێن: کوڕێک تازە ژنی هێنابوو، هەموو ڕۆژێک خەسوو بە بووکەکەی دەوت: ئەرێ هیچتان نەکرد، بۆ چی سکت نییە، بووکیش دەڵێت: کوڕەکەت زۆر نایەتە لام، پیاوەتی کەمە، خەسووش دەڵێت: شەوێ کەوچکێک لە کوێرەکەی بژەنە، لێت ڕاستدەبێتەوە و ئیشەکە بەو شەوەیە جێبەجێ بکە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 978
Donnez votre avis sur ce produit!