شەپۆلی بەهێزی باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادیکردووە، زۆرترین ڕێژەش لە شارەدێی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ 2023 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زۆر زیادیکردووە. کە هێشتا وەرزی باران بارینیش کۆتایی نەهاتووە.
ئاماژە بە ئەوەش کراوە، زۆرترین بارانی ئەمساڵ لەسەر ئاستی ھەرێم لە شارەدێی بەرزنجەی سەر بەپارێزگای سلێمانی بووە کە تا کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ #13-04-2023# 1047.5 ملم باران باریوە.
=KTML_Bold=بارانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لەگەڵ کۆی گشتی بارانی ئەمساڵی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم =KTML_End=
#سلێمانی# 608.7 ملم
#هەڵەبجە# 424.5 ملم
#دھۆک# 329.9 ملم
#کەرکووک# 229.3 ملم
#هەولێر# 217ملم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 767
Donnez votre avis sur ce produit!