هاووڵاتییەکی خەڵکی #بۆکان# بەناوی #زەکەریا تەعەقوب#، زیاتر لە دوو مانگ و نیوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێنراوە و لەژێر ئەشکەنجەی بەردەوامدایە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەکەریا تەعەقوب، تەمەن 24 ساڵ کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنرابوو، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ ڕاگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە حکوومەتییەکان هەتا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاووڵاتیییە بە بنەماڵەکەی نەداوەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەعەقوب، لەمبارە بەهەنگاوی ڕایگەیاند: (زەکەریا تەعەقوب لە ماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدایە.)
زەکەریا تەعەقوب شەوی شەممە 24ی بەفرانباری 2722، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە بۆکان ڕفێنرا و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ کرا و لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 604
Donnez votre avis sur ce produit!