لەبیرەوەری 35ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا کە بەرۆکی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانی گرتەوە، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو مەرگەساتە دەنێرم .
جینۆسایدی ئەنفال و تاوانی دژەمرۆیی و تاوانەکانی جەنگ لەبەرانبەر هاووڵاتییانی کوردی بێ دیفاع لە هەشت قۆناغدا و بەدڕندانەترین شێوە جێبەجێکرا و سەدان چیرۆکی ناخهەژێنی جێهێشت، کە ئەمەش هەتاهەتایە وەک پەڵەیەکی ڕەش دەمێنێتەوە و ڕژێمی لەناوچووی بەعس و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکانی پێ دەناسرێتەوە.
لەم ساڵڕۆژەدا سەری ڕێزبۆ شەھید و قوربانیانی ئەنفال دا ئەنەوێنم و پێویستی قەرەبوکردنەوە و خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دووپات دەکەینەوە. [1]
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 733
Donnez votre avis sur ce produit!