زۆر کەس لە وەرزی هاویندا تووشی کرێشی سەر یان کەڕووی پێستی سەر دەبن، زۆرینەی ئەو کەسانەش پێکهاتەی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ ڕزگاربوون لێی.
یەکێک لەو پێکهاتانەی سوودی گرنگی هەیە بۆ قژ، سرکەی سێوی سرووشتییە، کە ڕۆڵی هەیە لە خاوێنکردنەوەی قژ، ڕێگری دەکات لەوەی کرێش یان کەڕوو لەسەر پێستی سەر دەربکەوێت.
ئەوەش زانراوە سرکەی سێو ڕۆڵی هەیە لە ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ، هەروەها مەترسی نییە ئەگەر بۆ منداڵ بەکاربێت، بەڵام پێویستە منداڵەکە تەمەنی لە سەروو 3 ساڵەوە بێت.
چەندین ڕێگەی بەکارهێنانی سرکەی سێو هەیە، بەڵام دەتوانیت تۆ سوودی لێببینیت بەوەی 2 کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین و یەک پەرداخ ئاو تێکەڵ بکەیت، پاشان بە باشی بیدەیت لە قژت، پاش 20 بۆ 30 خولەک بیشۆیت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 405
Donnez votre avis sur ce produit!